پەیامی کورد … وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستی لەکار کێشایەو
جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ڕایگەیاند، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە و دەڵێت، “من پێموایە بەرژەوەندیی نیشتمان لەپێش بەرژەوەندیی تایبەتییەوەیە”.
جۆرج قەرداحی، دوای دروستبوونی مشتومڕ و قەیران لەنێوان سعودیە و لوبنان بەهۆی لێدوانەکانی جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنانەوە لەبارەی شەڕ لە یەمەن، ئەمڕۆ شەممە دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی ڕاگەیاند.
لە هەنگاوێیکدا کە پێشتر نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە “پێویست” ناوی بردبوو داوای دەستلەکارکێشانەوەی جۆرج قەرداحی کرد، وەک ڕێگایەک بۆ ئاسایی بوونەوە و هێورکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییانەی لەنێوان وڵاتەکەی و سعودیە دروستبووە.
جۆرج قەرداحی ڕایگەیاند، دەستلەکار دەکێشێتەوە بەرلە سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سعودیە تاوەکو هاوکارییەک بێت بۆ ماکرۆن لە هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی گرژییەکان.
پێشتر ڕۆژی هەینی جۆرج قەرداحی ئاشکرایکرد، کە دەستلەکاردەکێشێتەوە تاوەکو “هەلێک بدات بە لوبنان”، کەبەهۆی لێدوانەکانییەوە سەبارەت بە شەڕ لە یەمەن ماوەی چەند هەفتەیەک حکومەتی لوبنانی ئیفلیج کرد، وەرداحی وتی، “ئەگەر دەکرێت سوودبەخشبم دەمەوێت ئەو هەلە بدەم بە لوبنان”.
پیشتر جۆرج قەرداحی لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە جەنگ لە لوبنان ڕەخنەی توندی لە هێرشەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە بۆسەر حوسییەکانی یەمەن گرت و ڕایگەیاند، “ئەوە هێرشێکی ناڕەوا و تێکدەرانەیە کە دەکرێتە سەر حوسییەکان”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە