وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا: ٤٣٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا: ٤٣٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون

پەیامی کورد... وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا: ٤٣٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون

وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا ئامارێکی نوێی چوار ڕۆژی هێرشەکانی ڕووسیای بۆسەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.

جێگری وەزیری بەرگری ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووی هێرشەکانی ڕووسیا، سوپای ئۆکراینا چوار هەزار و ٣٠٠ سەربازی کوشتووە و ١٤٦ تانکیشیان تێکشکاندووە بەوەش زیانەکانی ڕووسیا زیادیکرد.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا ٩٧٥ ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج.

٢٣ خاڵ و سەنتەری پەیوەندی سوپای ئۆکراینا و ٣١ پارچە سیستەمی ئێس ٣٠٠، ٤٨ ڕادار، هەشت فڕۆکەی شەڕکەر و ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە تاوەکوو ئێستا لە خارکیڤ و کیێڤ بەردەوامی هەیە و بەپێی ئامارەکان ٦٤ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراوە و ١٦٠ هەزار هاووڵاتیش ئاوارەبوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە