بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا هێزێکی سەربازیی دەریایی وڵاتەکەی ناردووەتە ئاوەکانی قۆبرسی یۆنانی بۆ ڕاگرتنی جووڵەی هێزەکانی تورکیا.
ئەو هەنگاوەی ئیتاڵیا دوای ئەوە دێت، کە رۆژی 11/2/2018 هێزێکی دەریایی تورکی دەستی بە جووڵە کرد بۆ ڕێگرتن لە کەشتییەکی کۆمپانیای " ئینی " ی ئیتاڵی کرد، کە هەوڵی دۆزینەوەی گازی سروشتییان لە ئاوەکانی قوبرسی یۆنان، دەدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی قۆبرس، تورکیا دژایەتیی خۆی بۆ گەڕان بە دوای گاز و سەرچاوە سرووشتییەکان لەلایەن حکوومەتی قۆبرسی یۆنانەوە، ڕاگەیاندووە.
قۆبرس دوورگەیەکە و کەوتووەتە ناو دەریای سپیی ناوەڕاست. لە ساڵی 1974ـەوە تورکیا دەستی بەسەر بەشی باکووری قۆبرسدا گرتوو، کە دانیشتووانی ئەو ناوچانە تورکن و بەشەکەی باشووریش، کە بە قۆبرسی یۆنانی دەناسرێت، بەشێکە لە یەکێتیی ئەورووپا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە