وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی هەشتەم سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی هەشتەم سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پەیامی کورد... وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی هەشتەم سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوی کردەوە، ئەو سەربازە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە خاکی هەرێمی کوردستان بریندار بووە و دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە، بەوەش ئاماری کوژراوانی سەربازانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ ٨ سەرباز بەرز بووەوە.

تورکیا لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە، ئۆپەراسیۆنی چڕ نووک قوفڵی لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، ئۆپەراسیۆنەکەش بە پێشێلکاری بۆ سەر خاکی هەرێم و عێراق دادەنرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە