وەزارەتی ئابووری و دارایی ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە بەهای دۆلار و دینار بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی ئابووری و دارایی ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە بەهای دۆلار و دینار بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی ئابووری و دارایی ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە بەهای دۆلار و دینار بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەرنامەیەک بۆ زیادکردنی سوود و قازانجەکان لە رێکارەکانی زیادکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقى رادەگەیەنێت و لە هەفتەی داهاتووشدا کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لەگەڵ شارەزایان بەردەوامیان دەبێت.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "وەزارەتی دارایی بەتەواوی ئاگاداری ئەوەیە کە ژمارەیەک رێکاری پشتیوانی هەیە بۆ ئەوەی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی هەمواری ڕێژەی ئاڵوگۆڕ زیاد بکرێت، وەزارەتی دارایی لەبەر هەستیاری بابەتەکە نەیتوانیوە بە ئاشکرا ئەو کارە بکات و لەبەرئەوەی دەبێت سەرەتا بوودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی دارایی لەم چەند هەفتەیەی دواییدا گفتوگۆی فراوانی لەگەڵ زۆرێک لە حزبەکانی بەشدار لە حکوومەت و دەرەوەی حکوومەت کردوە تایبەت دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئەو کۆبوونەوانە هەفتەی داهاتوو بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی درێژکراوەی پێشنیازکراو لەگەڵ شارەزایانی ئابووری سەرەکی کەرتی گشتی و تایبەت بەردەوام دەبێت، وەزارەتی دارایی بەرنامەی کە سیاسەتی ووردی خۆی بۆ زیادکردنی سوودەکانی هەمواری ڕێژەی ئاڵوگۆڕ دانراوە و پەرەیپێبدات.  

هەر بەپێی ڕاگەێندراوەکە، وەزارەتی دارایی هیوای وایە، ئەو ڕێوشوێنانە هاوکات بێت لەگەڵ گفتوگۆکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر بوودجە کە بڕیارە سبەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەکە بکات.  

ئەوەش لەکاتێکدایە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٥:٠٠ ـی ئێوارەی رۆژی شەممە (٩ـی کانونی دووهەم) کۆبوونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنەوەی یەکەم بۆ  پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق بەڕێوەدەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە