وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات لە سەر دەست پێکردنی شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات لە سەر دەست پێکردنی شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاماژەدان بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، سەبارەت بە دەرهاویشتەکانی ئەم بڕیارە و ڕوودانی شەڕ لە ناوچەکە هۆشداری دایە.

ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەم بارەیەوە گوتی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە نیگەرانی دەڕوانێتە ڕەوتی گۆڕانگارییەکانی ناوچە و مەترسییەکانی و ئەم بڕیارە بە ئاراستەی قووڵبوونەوەی قەیرانێکە، کە لە بەرژەوەندی هیچ ووڵاتێکدا نییە و تەنها و تەنها کاولکاری و شەڕی بەدواوەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوای لە هەموو لایەنەکان دەکات، کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕێگرتن لە ئەگەرە چاوەڕواننەکراوەکان بخەنە گەڕ و جەخت لە سەر ئەنجامە ئەرێنیەکانی ئەم ڕێککەوتنە بکەنەوە، بە تایبەت، کە عێراق لە ریزی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بوو، کە پێشوازی لە رێککەوتنی ئەتۆمی و کاریگەریەکانی بە سەر ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە.

مەحجوب هەروەها گوتیشێ، بەغدا پێشوازی لە هەڵوێستی ٥ ووڵاتی دیکەی لایەن لەم ڕێککەوتنە دەکات و جەخت لە سەر هەڵوێستی میانەڕەوانە و مانەوەیان لەم ڕێککەوتنە دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە