وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا نهێنییەک سەبارەت بە هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.
ڕۆژی شەممە 12/5/2018، ئۆلیگ سیرۆمۆلۆتۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاندووە، دەزگای هەواڵگریی ڕووسی (کەی جی بی) هەوڵە تیرۆریستییەکەی پووچەڵ کردووەتەوە.
ئۆلیگ سیرۆمۆلۆتۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە، تۆڕێکی تیرۆریستی دەستگیر کراون، کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی لە ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتن لە مۆسکۆ ئەنجام بدەن، کە یەکێک لە ئامانجەکانیان، ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ووڵاتەکە بووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە گرووپێکی تیرۆریستی لە تورکیاوە سپۆنسەریی ئەو پیلانە تیرۆریستییەی لە دژی ڤلادیمێر پوتین و ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتن، کردووە و پارەی بۆ دابین کردووە.
ڕۆژی 9ـی ئایاری هەموو ساڵێک، هاووڵاتییانی ڕووسیا جەژنی رۆژی سەرکەوتن لە یادی سەرکەوتن بەسەر سوپای ئەڵمانیای نازی لە 9/5/1945 پیرۆز دەکەن و سوپای ئەو ووڵاتەش نمایشی سەربازی دەکات.
لە ئاهەنگەکانی ئەمساڵدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشت کرابوو و ئامادە بوو، کە دواتریش لەگەڵ ڤلادمیر پوتین کۆ بووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە