پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی ئێران: «قەوارەی زایۆنی» لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کار دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، «قەوارەی زایۆنی» لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کار دەکات و بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانیان دەزانن.
سەعید خەتیب زاد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، «هەرگیز قبووڵی ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕی دژی وڵاتەکەمان و ناردنی تیرۆریستان».
باسی لەوەش کرد، «پێشتر هۆشداریمان داوە بە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سنوورەکانیان نەبێتە شوێنی پیلانگێڕی دژی وڵاتەکەمان، چونکە ئێمە قبووڵی ناکەین».
خەتیب زاد جەختیشی کردەوە، وڵاتەکەی دەزانێت،» قەوارەی زایۆنی، لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کار دەکات، ئێمە بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانی پێ دەزانین».
قسەکانی وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی یەکشەممە بە 12 مووشەکی بالیستی هێرش کرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند، هێرشەکەیان ناوەندێکی ستراتیژیی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە