وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

پەیامی کورد    ...     وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٨ هەزار کرێکاری بیانی بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاساییان نەبوە و وەبەرهێنەری یەکێک لە پڕۆژە گەورەکانی بەغدا بەمەبەستی خۆدزینەوە لەپێدانی باج پێچەوانەی یاسا کاری بەو کەسانە کردوە، بڕیاردراوە بەدوورخستنەوەیان لەکار و لێپرسینەوە لە خاوەنی پڕۆژەکە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و نشینگە توانراوە ناوی ٨ هەزار و ٣٩ کرێکاری بیانی ئاشکرابکرێت، کە دوور لە رێکارەیاساییەکان و لە ووڵاتانی دیکەی دوورگەی ئاسیاوە هێنراونەتە عێراق.

ئەوەش هاتوە، ئەو کرێکارانە لەیەكێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوندا کاریانکردوە، بەوهۆی ئەوەی خاوەنی پڕۆژەکەش پێچەوانەی یاسا ئەو کرێکارانەی هێناوە و باجی نەداوە، دەوڵەت ٩ ملیار و ١٤٨ مليۆن دينار (نزیکەی ٨ مليۆن دۆلار) زیانی بەرکەتوە.

ئەو کرێکارانە لەیەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی نیشتەجێ بووندا کاریانکردوە کە دەکەوێت دووری ١٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا، بەشێکی زۆر لەوەبەرهێنەران خواستی هێنانی کرێکاری بیانی بەتایبەت ووڵاتانی ئاسیایان هەیە بەهۆی کەمی کرێی رۆژانەیان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەێندراوەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی دەوڵەت و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە