وەزارەتی ناوخۆی ژاپۆن: ڕێژەی هەڵئاوسان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

وەزارەتی ناوخۆی ژاپۆن: ڕێژەی هەڵئاوسان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

پەیامی کورد... وەزارەتی ناوخۆی ژاپۆن: ڕێژەی هەڵئاوسان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە


وەزارەتی ناوخۆی ژاپۆن ڕایدەگەیەنێت دوای بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و ماددەی خاو لە ژاپۆن لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا، پێوەری نرخی بەکاربەری سەرەکی بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو لە سەدا ٤،٢ بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی وڵاتی ژاپۆن چەند داتایەكی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە: جگە لە بەرهەمە خۆراکییە تازە گۆڕاوەکان، هەڵئاوسان لە ژاپۆن بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و ماددەی خاو، پێوەری نرخی بەکاربەری سەرەکی لە ژاپۆن لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو لە سەدا ٤،٢ بەرزبووەتەوە.

ڕوونیش كراوەتەوە: جگە لە کاریگەری زیادبوونی باجی بەکاربردن، ئەم رێژەیە وەک بەرزترین رێژەی هەڵئاوسان لە ٤١ ساڵی رابردوودا لە ژاپۆن تۆمارکراوە.

ئەو داتایانەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا بڵاوکراوەتەوە دەری دەخات نرخی خۆراک لە ژاپۆن لە سەدا ٧،٤ زیادیکردووە، هەروەها نرخی غاز لە سەدا ٣٥،٢ و کارەباش لە سەدا ٢٠،٢ زیادیکردووە.

شایەنی باسە زیادبوونی تێچووی وزە و ماددەی خاو و ناوبە ناو دابەزینی بەهای دراوی ژاپۆن بەرامبەر دۆلار، هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە