وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان 500 تۆن پەتاتە هەناردەی دەرەوە دەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان 500 تۆن پەتاتە هەناردەی دەرەوە دەکات

پەیامی کورد... وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان 500 تۆن پەتاتە هەناردەی دەرەوە دەکات


وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ 500 تۆن بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی رەوانەی وڵاتانی کەنداو و ئیمارات دەکات.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی گرێبەستی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، ئەمڕۆ 500 تۆن پەتاتەی بەرهەمی ناوخۆ رەوانەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت.

وتیشی کە بەپێی گرێبەستەکە، هەفتانە بڕی 500 تۆن لە پەتاتەی هەرێمی کوردستان رەوانەی ئیمارات دەکرێت، ئەمە سەرەڕای دابینکردنی سەرجەم پێداویستیی ناوخۆیی لەو بەرهەمە پڕکراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، بەرهەمی پەتاتەی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان 650 هەزار تۆنە و پێشبینیی زیاتر بەرزبوونەوەی ژمارەکە دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە