پەیامی کورد... وەزارەتی تەندروستی ئێران داوا لە ھاووڵاتیانی دەكات لە شوێنە گشتییەكان دەمامك ببەستن
وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای لە ھاووڵاتیانی كرد بەهۆی زیادبوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەی وەک هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا، لە شوێنە گشتیەکان و قەرەباڵغەکاندا دەمامک ببەستن.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا ھاتووە، ئەنفلۆنزا لە شەش هەفتەی ڕابردووەوە بە شێوەیەکی چڕتر تەشەنەیکردووە و دوو لەسەر سێی خەواندن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدانە کە تووشی ئەنفلۆنزا ھاتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە