پەیامی کورد... وهزیری بهرگری مهدهنی سوید: رەنگە جەنگ لە سوید رووبدات
کارل ئۆسکار بوهلین، وەزیری بەرگری مەدەنی سوید هۆشداری دا لەسەر هەڵگیرسانی جەنگێک لە وڵاتەکەیدا و دهڵێت، دهبێت گهل ئامادهبێت.
ئەم هۆشداریەی وەزیرە سویدیەکە لەمیانەی کۆنگرەیەکی نیشتمانی گەل و بەرگری بوو کەلە بنکەی ئاسمانی ناوچەی دارلای نەرویج سازکرابوو.
بوهلین وتی: پێویستە مەسەلەی روسیا بەجیدی وەربگیرێت و رەنگە جەنگ لە سوید رووبدات و دەبێت گەل ئامادە بێت بۆی.
وەزیری بەرگری مەدەنی راشیگەیاند: لەماوەی 210 ساڵی رابردودا سوید لەهیچ جەنگێکەوە تێوەنەگلاوە، بەڵام وەزعی ئەمنی ئەوروپا لەدوای جەنگی روسیا وئۆکرانیا بەرەو خراپی دەڕوات.
بوهلین تەئکیدی کردەوە کە حکومەتی سویدی کاردەکات بۆ پتەوکردنی هوشیاری عەقڵیی لەلای گەلی سوید سەبارەت بەئەگەری چونە جەنگەوە و بەرزکردنەوەی توانای بەرگری وڵاتەکەی.
لە 24ی شوباتی ساڵی 2022 رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکردوه و دواتر کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کەبوە هۆی سەپاندنی چەندین سزای دارایی و ئابوری بەسەر روسیادا سهپێنرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە