پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوە و ئاشکرا کردنی نوێ سەبارەت بە پیلانی ترامپ دوای دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری .
پۆرتاڵی زانیاری و هەواڵگری " ئەلکسیووس " ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ لە دوای دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری داوای گەڕانەوەی هەموو سەربازانی ئەمریکی بۆ ماڵەوە بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک پۆرتاڵی زانیاری و هەواڵگری " ئەلکسیووس " لە زاری سەرچاوەگەلێک ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای شکست لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا ، بە نیاز بوو کە لە کاتێکی سنووردار دا هەموو سەربازانی ئەمریکی لە ئەفریقیا ، ئەفغانستان ، ئاڵمانیا، عێراق و سووریا وە بگەڕێنێتەوە ئەمریکا .
لە بەردەوامی دا هاتووە لە ٩ی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا یەکێک لە نزیکترین هاوکارەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، جۆن مەک ئانتی کە لە هەمان ڕۆژدا بە وەرگرتنی پۆستی ڕاوێژکاری باڵا لە وەزارەتی بەرگری ڕەزامەندی کردووە ، لە نووسراوێکدا بۆ داگڵاس مەک گرێگۆر ، دێگرۆواڵ خانەنشینی ئەرتەشی ئەمریکا لە سەر هەندێک بابەت کە ترامپ دەەیەوێت ئەنجامی بدات ئاماژەی کردبوو .
لەم نووسراوەدا لە سەر چوار خاڵ جەخت کرابووەوە کە بریتی بوو لە : " دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان ، عێراق و سووریا و دەرچوونی تەواوی هیزەکانی ئەمریکی لە ئەڵمانیا و ئەفریقیا بوو .
ئەم پۆرتاڵە هەروەها جەخت دەکاتەوە کە داگڵاس مەک گرێگۆر تووسی شۆک بووە و بە مەک ئانتی ووتووە کە گومانی هەیە کە پێنتاگۆن بتوانێ تاکوو پێش بەڕێوەچوونی مەراسیمی دەست بەکاربوونی جۆ بایدن ئەم هەموو شتانە تەواو بکات .
یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ترامپ وتبووی : " دەی کە وایە هەرچەندە کە دەتوانن بیانکەنە دەرەوە ."
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕەوەندی دەرچوونی هیزەکانی بیانی لە ئەفغانستان لە سەرەتای مەی بە فەرمی دەستی پێکردووە . بە پێی بەرنامەی ئەمریکا و ناتۆ ، بڕیار وایە هەموو هێزەکانی بیانی تاکوو ١١ ی سێپتەمبەر یئەمساڵ لە ئەفغانستان دەربچن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە