یوونهاپ : ئێران داوای یەک میلیارد دۆلار پارە لە کۆریای باشوور دەکات

یوونهاپ  :  ئێران داوای یەک میلیارد دۆلار پارە لە کۆریای باشوور دەکات

پەیامی کورد     ...    یوونهاپ  :  ئێران داوای یەک میلیارد دۆلار پارە لە کۆریای باشوور دەکات

هاوکات لەگەڵ ناردنی شاندێک لە کۆریای باشوورەوە بە مەبەستی ووتووێژ دەربارەی نەوتکێشە دەست بەسەر کراوەکەی ئەم ووڵاتە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا ئاژانسی هەواڵی یوونهاپ ڕایگەیاند کە ئێران داوای یەک میلیارد دۆلار پارە لە کۆریای باشوور دەکات . ئەمە لە حاڵێکدای ەکە کەشتی و یەکەگەلی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دزگەلی دەریایی کۆریای باشوور بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئەمنییەت ڕۆژی ڕابردوو گەیشتووەتە ئاوەکانی نزیک گەرووی هۆرمۆز .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەرچآوەیەکەی دیپلۆماتی یەوە ، ڕایگەیاندووە ئێران داوای یەک میلیارد دۆلار پارە لە داراییە بلۆک کراوەکانی خۆی دەکات . تاران رایگەیاندووە بە نیازە بەم پارەیە کەل و پەلی دەرمانی بکڕێت . 

شاندێک لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باشوور ئەمڕۆ دەگەنە تاران تاکوو سەبارەت بە ئازاد کردنی نەوتکێش و ٢٠ خەدەمەی ئەم کەشتییە کە ٥ هاووڵاتی کۆریای باشووری شی تێدایە ووتووێژ ئەنجام بدەن .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆرێک لە چاودێران ی نێودەوڵەتی هۆکاری دەست بەسەرداگرتنی نەوتکێشەکەی کۆریای باشوور لە ئاوەکانی کەنداوی فارس یان داراییە بلۆکە کراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆریای باشوور ڕاگەیاندبوو . بەڵام سوپای پاسداران کە ئەم کەشتییەی دەست بەسەر کردووە و بەرپرسانی دیکەی تاران ڕایانگەیاندووە هۆکاری دەست بەسەر کردنی ئەم نەوتکێشە پیس کردنی ژینگە بووە 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە