ڕووسیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت نەکەن بۆ کەنەدا

ڕووسیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت نەکەن بۆ کەنەدا

پەیامی کورد... ڕووسیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت نەکەن بۆ کەنەدا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت مۆسکۆ داوا لە هاووڵاتیانی دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە گەشتکردن بۆ کەنەدا، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ " ژمارەیەکی زۆر لە دۆسییەکانی جیاکاری دژی ڕووسییەکان."

کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆر بە ئاشکرا پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکات دژی ڕووسیا و سزای بەسەر سەدان بەرپرس و کۆمپانیای ڕووسیدا سەپاندووە، هاوکات بە شێوەیەکی بەرفراوانیش بازرگانی لەگەڵ ڕووسیادا قەدەغە کردووە.


وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییانی ڕووسی، گوتی " بەهۆی ژمارەیەکی زۆر لە نموونەکانی جیاکاری دژی هاوڵاتیانی ڕووسیا لە کەنەدا، بە کردەوەی توندوتیژییشەوە دژییان، داوا دەکەین خۆتان بە دوور بگرن لە گەشتکردن بۆ ئەم وڵاتە بە مەبەستی گەشتیاری و خوێندن و لە چوارچێوەی کاریشدا."

گوتیشی " ئەگەر ئێستا لە کەنەدایت، داوات لێدەکەین وریا بیت، بە تایبەتی لە شوێنە گشتییەکاندا."

جێی ئاماژەیە بە ماوەیەکی کورت دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، کەنەدا داوای لە هاوڵاتیانی کرد خۆیان بە دوور بگرن لە گەشتکردن بۆ ڕووسیا.

هەفتەی ڕابردوو ڕووسیا سزای بەسەر 333 بەرپرس و کەسایەتی گشتی کەنەدیدا سەپاند، وتیشی ئەوە وەکو وەڵامێکە بۆ کۆتوبەندەکانی کەنەدا لەسەر ڕووسیا و پشتیوانیکردنی لە ئۆکرانیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە