پەیامی کورد... ڕووسیا داوای گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکات
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای هاوکاری کاریگەری عومانی کرد لە پێناو گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سەردانێکی بۆ مەسقەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی وتی کە کاتی ئەوە هاتووە سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە و داوای لە عومانیش کرد لەم پێناوەدا هاوکاری بکات.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی و هاوسەنگی عومان لە بەرامبەر قەیرانی سووریا دەکات جەختیشی کردەوە کە عومان دەتوانێت لە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و عومان لە سەر زۆربەی پرسە نێودەوڵەتییەکان تێڕوانینی هاوبەشیان هەیە و دڵنیایی ئەوەشیدا کە عومان دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەری لە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا هەبێت بە تایبەت ئەوەی کە عومان باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دانەخستووە.
جێی باسە کۆمکاری عەرەبی لە پاش ئاڵۆزییەکانی ساڵی ٢٠١١ ی سووریا، ئەندامێتی ئەم وڵاتەی هەڵپەسارد و هێشتا لە سەر گەڕانەوەی بۆ ئەو دامەزراوەیە ڕێکەوتنێک نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە