پەیامی کورد ... ڕووسیا دەربارەی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەت بۆ کۆتایی هێنان بە سۆڵتەی ئەمریکا هۆشداری دەدات
لاڤرۆف ڕایگەیاند : ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە سۆڵتەی ئەمریکا دیزاین و پلانی بۆ داڕێژراوە ؛
بە پێی ڕاپۆرتێک سێرگی لاڤرۆف وزیری کاروباری دەرەوەی رووسیا ووتی : ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی فێدراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکراین بۆ کۆتایی هێنان بە ڕێگای بەرزەفڕانەوەی لە ڕاستای سۆڵتە و حۆکمڕانی تەواوی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە سرە جیهان دیزان کردووە .
لاڤرۆف لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕووسیا ٢٤ دا ووتی : ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتی ئێمە بۆ کۆتایی هینان بە بەرفراوانی بەرزەفڕانەی لە ڕاستای دەست بەسەرداگرتنی تەواوی ویلایەتەیەکگرتووەکان و باقی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان لە پانتایی نێودەوڵەتی دیزاین کراوە . سۆڵتەیەک کە بە پێشێلکردنی زەقی یاسا نێودەولەتییەکان درووست کراوە . بە یاساگەلێکی تایبەت کە ئێستا ئەوان تەنیا دووبارە دەبنەوە و بە شێوەی بابەتی دەخرێنە ڕوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە