پەیامی کورد... ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شاری سیڤیرۆدۆنیتسک-ی ستراتیژی لە خۆرهەڵاتی ئۆکراینا ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بەتەواوی شاری سیفرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینایان کۆنترۆڵکردووە و بەرەو ڕۆژئاوای ئۆکراینا لە پێشڕەویدان.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ سەربازێکی ئۆکراینی لە شاری سیفرۆدۆنێتسک نەماوە و سەرجەمیان بەرەو ڕۆژئاوا پاشەکشەیان کردووە و شارەکەش بەتەواوی کەوتووەتە دەست هێزەکانیان.
هاوکات، سوپای ئۆکراینا لەدەستدانی شاری سیفرۆدۆنێتسکی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی ڕووسیاوە لە سەددا ٩٠ ی باڵەخانەکانی زیانییان پێ گەیشتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سوپای ڕووسیا و ئۆکراینا ماوەی چوار مانگە لە شاری سیفرۆدۆنێتسک لە پێکداداندان و شارەکەش بە کۆتا خاڵی ستراتیژی هەرێمی دۆنباس دادەنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە