ڕووسیا سەبارەت بە پێشنیارەکەی ئەمریکا بۆ " دەرچوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " ووڵامی خۆی ڕاگەیاند

ڕووسیا سەبارەت بە پێشنیارەکەی ئەمریکا بۆ " دەرچوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " ووڵامی خۆی ڕاگەیاند

پەیامی کورد      ...   ڕووسیا سەبارەت بە پێشنیارەکەی ئەمریکا بۆ " دەرچوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " ووڵامی خۆی ڕاگەیاند

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشینتۆن بە پێشنیاری دەیڤد شانکەر ، دەستیاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دەرچوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ووڵامی خۆی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ڕووسیا جەختی کردەوە کە ئەرتەشی ڕووسیا بە داوەتی دەوڵەتی سووریا لەم ووڵاتەیە و ئەم پرسیارە دەخرێتە بەر باس کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە سەر چ بنچینە و هۆکارێک لەم ووڵاتەدا بوونیان هەیە ؟؟؟

دیپلۆماتەکانی ڕووسیا لە هەمان کاتدا ڕایانگەیاند کە نە بەرپرسانی یاسایی سووریا و نە شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیزنی ناردنی سەربازانی ئەمریکی بۆ ئەم کۆمارە عەرەبییەیان دەرنەکردووە .

شانکر ٤ی جوون بیروڕای خۆی ڕاگەیاندبوو کە ڕووسیا دەبێ لە ناوچەیەک کە کاریگەری وێرانکەری لە سەر هەیە دەربچێت بە ووتەی ئەو ، مۆسکۆ سەرکەوتوو بوو پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکات چوونکە باراک ئۆباما ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ئیزنی ئەمەی دا 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە