پەیامی کورد... ڕووسیا سەرکردایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی گرتەدەست
سەرەڕای داواکارییەکانی ئۆکراینا بۆ ڕاگرتنی، ڕووسیا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی گرتەدەست و بۆ ماوەی مانگێک سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە ئەمڕۆ شەممەوە ڕووسیا بۆ ماوەی مانگێک سەرکردایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێتە دەست.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەنجوومەنی ئاسایش کەوتووەتە دەست وڵاتێک سەرۆکەکەی فەرمانی گرتنی هەیە و کۆتا جاریش لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لەو پۆستەدا بوون کە هێرشیان کردە سەر ئۆکراینا.
هاوکات، ئەمریکا ڕایگەیاند، ناتوانن ڕێگری لە ڕووسیا بکەن چونکە ئەندامی هەمیشەییە لە نەتەوە یەکگرتوەکان.
پۆستی سەرۆکایەتی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە نێوان ١٥ وڵاتی ئەندامدا ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت و هەر وڵاتێک بۆ ماوەی مانگێک لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە