ووتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ لە لایەن ڕووسیاوە دەرکرا

ووتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ لە لایەن ڕووسیاوە دەرکرا

پەیامی کورد      ...    ووتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ لە لایەن ڕووسیاوە دەرکرا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ڕووسیا ووتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە مۆسکۆ دەرکردووە .

ڕێبێکا ڕووس ووتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ناوی لە لیستەی ئەو ١٠ دیپلۆماتە دایە کە دەبێ خاکی ڕووسیا بەجێ بهێڵێت .

مانگێک پێش ئێستا ئەمریکا لە هەنگاوێکدا ١٠ دیپلۆماتی ڕووسی لە ووڵاتەکەی دەرکرد و پاکێتێکی نوێی لە گەمارۆوەکانی دەربارەی ئەم ووڵاتە گرتەبەر و لە ووڵامیش دا ڕووسیا ٢٠ دیپلۆماتی ئەمریکی دەرکرد .

ئەمە لا حاڵێکدایە کە تاکوو ئێستا ١٠ کەس لە دیپلۆماتگەلی ئەمریکی خاکی ڕووسیا یان بە جێ هێشتووە و ١٠ دیپلۆماتی دیکە تا ڕۆژی ٢١ی مەی دەبێ ڕووسیا بە جێ بهێڵن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە