ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

پەیامی کورد     ...    ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل .

ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و ڕایگەیاند لە ئەگەری بەردەوامیدان بە کارە شەڕئەگێزانەکانی دەستی باڵای خۆمان نیشان دەدەین و دەیبینن .

ووتەبێژی پلە باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی کردەوە : ئێمە بە کەسانی درۆزن و ئەکتەرانی یاری شەوانی هۆشداری دەدەین ، توانایی مێحوەری مقاومە و کۆماری ئیسلامی ئێران با بۆ جارێکی دیکە تاقی بکەنەوە کە لەم حاڵەتەدا ، دەستی بالا و بەهێز و غافڵگیرکەرانەی ئیمە لە مەیدانی شەڕدا هەست پێدەکەن .

سەرتیپ ئەبۆلفەزل شکارچی ووتەبێژی پلە باڵای هیزە چەکدارەکان لە ووڵامدانەوە بە قسەکانی ئیسرائیل سەبارەت بەوەی کە بۆمباران دەکات و شوێنی جیگیر بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا کردووەتە ئامانج ووتی : ئێمە بە کەسانی درۆزن و ئەکتەرانی یاری شەوانی هۆشداری دەدەین لە ئەگەری بەردەوامیدان بە کارە شەڕئەگێزانەکانی ئەوە ئێمە لە مەیدانی شەڕدا دەبیننەوە .

هەروەها ووتی : ئیمپراتۆریەتی ئیسرائیل ڕۆژئاوایی ، و ئەوانەی پاشکەوتووی ئەوانن لە ناوچەکەدا بۆ نیشاندانی هێزی پووچی خۆیان و نەمایش کردنی درۆ لە توانای ڕژیمی دژی مرۆڤایەتی ، داگیرکار و مندالکوژی سەهیۆنیستی خۆی داڵدەی چالاکی ترسنۆکانی شەڕی میدیایی ، ئۆپراسیۆنی ڕەوانی و درۆوە کردووە و ڕایدەگەینێت کە بە سەدان و هەزاران ئێرانی تاکوو ئێستا لە سووریا کوژراون .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە