پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران توشی وەهمێکی بەردەوام بووە.
بەهرام قاسمی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، لەلێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی ووڵاتەکەی ووڵامی دەنگۆکانی بۆڵتۆنی دایەوە کەسەبارەت بە ووڵاتەکەی بڵاوی کردبوویەوەو ڕەخنەی تووندی لێگرت.
هەروەها قاسمی ووتی، “بۆڵتۆن تووشی وەهمێکی هەمیشەیی بووە بەرامبەر ئێران و گەلی ئێران، لەبڕی ئەوەی لە شۆڕشی ئێران تێبگات، بەردەوامە لە هەڵوێستە دوژمنکارەکانی و بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بۆچوونانەی کە سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە هەوڵی بەڵێنی بەتاڵ دەدات”.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە تویتێکدا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردبوویەوە و بەئاشکرا هەڕەشەی لە ئیدارەی ئێران کردبوو.
جێگای ئاماژەیە، بۆڵتۆن ئاماژەی بەوەدابوو کە ئێران بەردەوامە لە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و یەمەن وعێراق و سووریادا و ووتبووی، “لەو بڕوایەدانیم کە لەمەودوا ساڵیادی زۆرتان لەبەردەمدابێت تاکو پیرۆزی بکەن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە