پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی نوێ سەبارەت بە نوێترین دانیشتنەکان لەگەڵ ئێران ڕادەگەێنێت .
نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین دانیشتنی میدیایی خۆیدا ئۆمیدواری و هیوای خۆی سەبارەت بە پێشکەوتنگەلی زیاتر لە ووتووێژەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام بە دەست بێت ، ئەو بە ئاماژەدان بەو کاتە کەمەی کە ماوە هۆشداری دا کە ئەمریکا لە ئەگەری دەستڕانەگەیشتنی بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران ، ڕێگایەکی دیکە هەڵدەبژێرێت .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە ٦ی جووڵای ووتی باس و قسە لە سەر چەند هەفتەیە ، نە وەک چەند مانگ . ئەو لە ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی لە دەست چوونی کات ، بە خێرایی هەنگاوە ئەتۆمییەکانی ئێران و گەیشتن بە خاڵێکی جێگای نەگەڕانەوەی ئاماژە پێکرد .
پرایس لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دوو ڕۆژ پێشی خۆیدا ووتبووی : " ئەو هەنگاوانەی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆوەکان هەڵی دەگرێت و هەنگاوەکانی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتن و پەیمانەکانی بەرجام ، مێحوەری ووتووێژەکانن .
میخائیل ئۆلیانۆف ، نوێنەری ڕووسیا لە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا لە پەیامێکی تویتەری دا نووسی : هەڵسەنگاندنی من ئەوەیە کە ئێران و ویلایەتەیەکگرتووەکان ل ەئەگەری لێکتێگەیشتن بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتنەکە ، پێکەوە لە سەر مێزی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام دادەنیشن و گەمارۆوەکان هەڵدەوەشێندرێتەوە .
حسێن ئەمیر عەبدۆڵلاهییان ، وەزیری دەرەوەی ئێران یش لە توێتێکی دیکەدا نووسی کە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا " لە ڕێگایەکی سرووشتی و باش " بەڕیوە دەچێت .
ئەو لە هەمان حاڵدا بە کەناڵی الجزیرەی ڕاگەیاند کە ئەگەر هێزە ڕۆژئاواییەکان ، ئەو گەمارۆیانەی لە بەرجام و گەمارۆوە سەپیندراوەکانی سەردەمی ترامپ هەلبوەشێننەوە ، گەیشتن بە ڕێکەوتننامە لە ڤییەننا جێبەجێ دەکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە