سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری کرد

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی٩ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری، ئەمینداری گشتی حزبی گردبوونەوەی مەدەنیی چاکسازی -(کار)ـی عێراقی کرد.

لە دیدارەكەدا كە عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و بەڕێز جبووری ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ڕاستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بۆنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی، بەرز نرخاند.

هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە