پەیامی کورد ... پەنابەری کوردی ڕۆژهەڵات لە دوورگەی مانووس به نووسینی ڕۆمانێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی واتسئاپ گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی ووڵاتی ئۆسترالیای مسۆگەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە لە ڕۆژنامەی گاردییەن، بێهرووز بووچانی پەنابەری کوردی ئێرانی لە دوورگەی مانووس، رۆژی ڕابردوو " پێنچشەممە " بە کتێبی "نیمە هاوڕێێەک جگە لە چیا" خەڵاتی ٢٥ هەزار دۆلاریی ڤیکتۆریا وەک گرینگترین و گەورەترین خەڵاتی ئەدەبی ئۆسترالیا و خەڵاتی سەد هەزار دۆلاریی ئەدەبی ئەو ووڵاتەی بردەوە.
"نیمە هاوڕێیەک جگە لە چیا" لە ماوەی ٥ ساڵ و لە ناو ئەپڵیکەیشنی واتسئاپ بە زمانی فارسی نووسراوە و لە لایەن "ئومێد تۆفیقیان"ەوە وەرگێڕادراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی.
لیژنەی دادوەرانی ئەم خولەی خەڵاتی ڤیکتۆریا لەبارەی ڕۆمانەکەی بووچانی جەختیان لە فۆڕمە جۆراوجۆرە ڕێواییەکانی ناو ئەو کتێبە کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم ڕۆمانەدا نەریتە جۆراوجۆرەکانی ئەدەبی سەرتاسەری جیهان ئاوێتەی نەریتی ئەدەبی کوردی کراوە و فۆرمێکی تایبەتکاری بەرهەم هاتووە.
بووچانی کە خەڵکی ئیلامە، ئێستا بۆ ٦ ساڵ دەچێت لە دوورگەی مانووس لە نزیکیی "پاپۆئا گینەی نوێ" لە باکووری ئۆسترالیا، چاوەروانی وەرگیرانی بە پەنابەرییە و بەو هۆیە مۆڵەتی بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە ئەدەبییەی پێ نەدراوە.
ئەم پەنابەرە کوردە لە لێدوانێک بۆ بیبیسی، هەڵبژادرانی بۆ گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی ئۆسترالیا وەک هەستێکی نامۆ وەسف دەکا و دەڵێ: "لە لایەکەوە بەوە خۆشحاڵم کە دەتوانین سەرەنجەکان بۆ لای دۆخی سەخڵەتمان ڕابکێشێن و ئەمە باشە و لە لایەکی دیکەوە هەست دەکەم کە نابێ بردنەوەی خەڵاتەکە جەژن بگرم، چوونکە لێرە هاوڕێیانێکی زۆرم هەن کە لە ڕەنج و سەخڵەتیدان".
وتیشی: "یەکەمین شت کە پێویستمانە ئازاد بوونمان لەم سەخڵەتییە و دەربازبوونمان لەم دوورگەیە".
شایانی باسە، ئەم پەنابەرە کوردە پێشتر بە هاوڕێی ئارەش کەماڵی سەروستانی فیلمێکی بەڵگەییان بە ناوی "چۆکا، ئێستا کاتژمێر چەندە؟" لەبارەی ئۆردووگای دوورگەی مانووس درووست کردووە کە توانی چەندین خەڵاتی گرینگ لە فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکان مسۆگەر بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە