گەورەترین کاروانی چەک و ئامێری سەربازی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوا کرا

گەورەترین کاروانی چەک و ئامێری سەربازی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوا کرا

پەیامی کورد  ...  بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریی کە ڕایگه‌یاند : کاروانێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و تەقەمەنی و ئامێری سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ سووریا ڕه‌وانه‌ کراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتێک لەم ڕێکخراوەوە کاروانێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و ئامێری سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ سووریا ڕه‌وانه‌ کرا.

ئه‌م ڕێکخراوه‌ زیادی کرد: ئه‌م کاروانه‌ ۶۰ لۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پشتیوانی نێردراوه‌ته‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ چوونی ئه‌م ۶۰ لۆریه‌ له‌ ۴۸ کاتژمێری ڕابردوو نزیک به‌ ۱۳۰ لۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا کراوه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ لە سووریا ده‌کشێته‌وه‌، به‌ڵام ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ باکووری سووریا درێژه‌ی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه بە داعش یارمه‌تی کوردی سووریا ده‌دات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە