پەیامی کورد ... ئەورووپا : هەموو بژاردەکانی گەمارۆدان لە دژی تورکیا ئامادەیە بۆ جێبەجێ کردن .
سەرۆکی شەورای ئەورووپا ڕایگەیاند هەموو بژاردەکانی گەمارۆدان لە دژی تورکیا ئامادەیە بۆ جێبەجێ کردن .
بە پێی ڕاپۆرتێک چارلز میشل سەرۆکی شەورای ئەورووپا پێش دەستپێکردنی دانیشتنی یەکیتی ئەورووپا کە بڕیار وایە ١ و ٢ ی مانگی ئۆکتۆبەر بەریوە بچێت بە ئاماژەدان بە یەکیتی ئەورووپا ووتی : ئامانجی ئێمە دەستەبەرکردنی کەشێکە بۆ ووتووێژی کاریگەر لەگەڵ تورکیا بۆ دەستکەوتنی سەقامگیری و ئەمنییەت لە گشت ناوچەکە و زەمانەتی حۆرمەتی تەواو بەرامبەر بە سەروەری و حاکمییەتی هەموو ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپایە ، شتێکی واش دەستەبەر ناکرێت مەفەر ئەوەی کە تورکیا بەشدارییەکی کاریگەری هەبێت .
سەرۆکی شەورای ئەورووپا هەروەها جەختی کردەوە هەموو بژرادەکان بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی یە یاساییەکانی یەکیتی ئەورووپا و ووڵاتانی ئەندام بەردەوام لە سەر مێزەکەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە