زێلێنسکی: دڵنیام ئاڵای ئۆکراینا دەگەڕێتەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی دۆنێتسک

زێلێنسکی: دڵنیام ئاڵای ئۆکراینا دەگەڕێتەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی دۆنێتسک



پەیامی کورد... زێلێنسکی: دڵنیام ئاڵای ئۆکراینا دەگەڕێتەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی دۆنێتسک

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ڕایدەگەیەنێت خەبات دەکەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ یەک پارچەیی خاکی وڵاتەکەیان دەستەبەر بکەنەوە و ئەو خاکەی ئۆکراینا كە لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵ كراوە، وەردەگرینەوە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامی رۆژانەییدا ڕایگەیاند: جەنگی رووسیا - ئۆکراینا بەردەوامی هەیە.

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەكرد: سوپای رووسیا ئامادەکاری بۆ هەوڵێکی نوێی داگیرکاریی دەکات و ئێمەش هەموو شەو و رۆژێک ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەین بۆ کەمکردنەوەی توانای دوژمن.

لە پەیامەكەیدا زێلێنسکی داوای لە وڵاتانی هاوبەش کرد، كەوا هاوکاری زیاتری ئۆکراینا بکەن لە رووی چەکەوە .

ووتیشی: ئەمڕۆ بەریتانیا بووە نموونەیەکی جوان و پاکێجێکی نوێی بەرگریی راگەیاند، لەو شتانەی کە پێویستمانە لە تانک و زرێپۆشی دیکە و تۆپهاوێژ.

باسی لەوەش كرد: کەوا خەبات دەکەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ یەک پارچەیی خاکی وڵاتەکەیان دەستەبەر بکەنەوە و دڵنیام ئاڵای ئۆکراینا دەگەڕێتەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی دۆنێتسک، دۆنێتسک و شار و گوندەکانی دیکەی دۆنباس و ناوچەکانی دیکە کە بەشێوەیەکی کاتیی داگیرکراون،دوبارە بەدەستیان دەهێنینەوە و ئەمانە خاكی ئێمەیە و وەریدەگرینەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە