پەیامی کورد... دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا سەردانی ئۆکراینا دەکەن
سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، هەریەک لە وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی کیێڤ دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاشکرای کردووە کە هەریەک لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە و لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی کیێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو دوو وەزیرەی ئەمریکا بگەنە ئۆکراینا.
زێلێنسکی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا باس لەو چەکانە دەکەن کە ئۆکراینا پێویستییەتی بۆ شەڕکردن دژی داگیرکەرییەکەی ڕووسیا.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بەرپرسی باڵای یەکێتی ئەورووپا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتییەکە و ڕێکخەری کاروباری سیاسەتی سەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و بۆریس جۆنسن سەرۆکی بەریتانیا سەردانی کیێڤیان کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە