سەرەتای مانگی مارس دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێ دەکەنەوە

سەرەتای مانگی مارس دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێ دەکەنەوە

پەیامی کورد... سەرەتای مانگی مارس دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێ دەکەنەوە

دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە خولی بەهارە دەست پێ دەکاتەوە و بەو بۆنەیەشەوە کارنامەی یەکەمین دانیشتنی لە خولی نوێدا بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە کراوە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕ یاری داوە بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (١)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 1-3 دەست پێ بکات.

لەبارەی کارنامەی دانیشتنەکەشەوە، پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە، لەو دانیشتنەدا بڕیارە دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای (پاراستنی ئەرشیف، پرۆژەیاساکانی (چەک)، (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بدرێت، هەروەها خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پرۆژەیاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە