پەیامی کورد... حووسییەکانی یەمەن ٤٠٠ منداڵیان ڕفاند
ڕێکخراوێکی یەمەنی دەستبەسەرکردنی ٤٠٠ منداڵ لەلایەن چەکدارانی حووسییەوە ئاشکرا دەکات.
ڕێکخراوی مافی یەمەنی بڵاوی کردووەتەوە، چەکدارانی حووسی ٤٠٠ منداڵیان لە سەربازگەیەکی شاری مەعز دەستبەسەر کردووە ئامادەکارییان کردووە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بیانگوازنەوە بۆ ناوەندێکی ڕاهێنان لە پارێزگای زومار.
ڕێکخراوی مافی یەمەنی ئاماژەشیکردوە، باوکی یەکێک لە منداڵەکان پێیڕاگەیاندون کە چەکدارانی حووسی منداڵەکەیان ڕفاندووە و ئامانج لێی ڕاهێنانیانە بۆ شەڕکردن و ڕەتیانکردۆتەوە ڕادەستیانی بکەنەوە.
ڕێکخراوە یەمەنییەکە داوای لەو چەکدارانە کردووە سەرجەم منداڵەکان ئازاد بکات و ڕادەستی کەسوکاریانی بکاتەوە، هەروەها پابەندی ئەو ڕێککەوتنەش بێت کە لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٨-٤-٢٠٢٢ لەژێر ناونیشانی (پلانی کار) واژۆی کردووە کە پابەندیان دەکات بە کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی منداڵ لەناو ڕیزەکانیاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە