پەیامی کورد ... پۆلیسی هەولێر: ئەمساڵ ١٠ هەزار و ٦٨١ تاوان ئەنجامدراون
بەپێی ئاماری ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەماوەی ئەمساڵدا ١٠ هەزار و ٦٨١ تاوان ئەنجامدراون، ٩ هەزار و ٨٤٦ تاوانیش ئاشكراكراون.
رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانی راگەیاند كە لەماوەی ئەمساڵدا ١٠ هەزار و ٦٨١ تاوان ئەنجامدراوە لەوەش ٩ هەزار و ٨٤٦ تاوان ئاشكراكراون، هەر بەپێی ئامارەكە، لە مانگی شوباتدا زۆرترین تاوان ئەنجامدراوە كە هەزار ٣٥٤ تاوان بووە، كەمترین تاوانیش لە مانگی نیسانە كە ٢٩٦ تاوانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەمساڵ ٤ هەزار و ٣٠١ تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، هەروەها چەندین تۆمەتباریش كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و ساڵانی ڕابردوو دەستگیر نەكرابون، ئەمساڵ دەستگیریان كردوون.
لەبارەی جۆری تاوانەكانەوە رائید هۆگر روونیكردەوە، ٦٥ رووداوی كوشتن هەبووە لەوەش ٦١ رووداو ئاشكرا كراون، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو ٧٣ رووداوی كوشتن هەبووە، بۆیە ژمارەكە كەمی كردووە، هەروەها ٣٢ رووداوی تەقەكردن هەبووە لەوەش ٢٩ یان ئاشكرابون، هەزارو ١٠٥ سواڵكەریش كە لە شەقامە گشتییەكانی هەولێر سواڵیان كردووە دەستگیركراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە