پەیامی کورد ... پەیامێکی تەلەفۆنی بن سەلمان بوو بە هۆی هاک بوونی تەلەفۆنی خاوەنی " ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست و ئامازۆن " .
ڕۆژنامەی گاردیەن لە ڕپۆرتێکدا رایگەیاند : تەلەفۆنی شەخسی جێف بێزووس خاوەنی " ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست و ئامازۆن ک ەلە ساڵی ٢٠١٨ دا دوای وەرگرتنی پەیامێک لە واتس ئاپەوە کە گوایە لە لایەن وەلیعەهدی عەرەبستان " بن سەلمانەوە ناردراوە ، هاک کرا .
بە پێی دەرئەنجام و لێکۆڵینەوە و پێداچوونەکانی دۆزینەوە تاوانی یاسای دیجیتاڵ ، گومان دەکرێت پەیامێکی نهێنی کە کۆدی تایبەتی لە سەر دانراوە لە لایەن ژمارەکەی موحەمەد بن سەلمان ەوە هەناردراوە بریتی بووە لە فایلێکی تێکدەرانە کە توانیویەتی نفووز بکاتە ناو مۆبایلی گەورەترین دەوڵەمەندی جیهان دا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە