کوژرانی 34 ئەندامی تەحریری شام لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیا

کوژرانی 34 ئەندامی تەحریری شام لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیا

پەیامی کورد... کوژرانی 34 ئەندامی تەحریری شام لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیا

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، لە پارێزگای ئیدلبی سووریا هێرشێکی ئاسمانییان کردووە، بەوهۆیەوە 34 چەکداری دەستەی تەحریری شامیان کوشتووە.

رۆژی دووشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "رۆژی 11ـی تشرینی دووەم، هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا هێرشێکیان لە پارێزگای ئیدلبی سووریا بۆ سەر پێگەکانی گرووپە چەکدارەکان دژی حکومەتی سووریا، کردووە".

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری رووسیا، "لە هێرشەکەدا پەناگە و کەمپەکانی ر‌اهێنانی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە (ناوی کۆنی دەستەی تەحریری شام) کراونەتە ئامانج."

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا هاتووە، ئەو هێرشە لە وەڵامی هێرشی گرووپە چەکدارە نایاساییەکان بووە بۆ سەر پێگەکانی حکومەتی سووریا، کە لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا، حەوت جار هێرشیان کردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە