پەیامی کورد ... لە گوندی کانیکای سەر بە ناحیەی بامەڕنێ لە سنووری قه‌زای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە بۆمبێكی چێندراویان بە کاروانێکی ھێزەکانی تورکیا تەقاندەوە.
له سنووری ناوچه‌كه، له زاری شاهێدحاڵێكه‌وه رایگه‌یاند، ئەمڕۆ گۆڕانکاری بە ھێزەکانی تورکیا كراوه و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بامه‌ڕنێ بۆمبێكی چێندراو به كاروانی هێزه‌كانی توركیا ته‌قیوه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانی گیانی و ماڵی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌زانراوه.
روونیشیكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك پردی گوندی کانیکا روویداوه، كه سکرینێ و بامەڕنێ بە یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە