وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وڵاتانی رۆژئاوا کار لەسەر پرۆژەی ئاشتی دەکەن لەلایەن

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وڵاتانی رۆژئاوا کار لەسەر پرۆژەی ئاشتی دەکەن لەلایەن

پەیامی کورد... وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وڵاتانی رۆژئاوا کار لەسەر پرۆژەی ئاشتی دەکەن

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە وڵاتانی خۆرئاوا کار لەسەر پڕۆژەی ئاشتیی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ دەکەن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی بەهۆی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتەوە دروستبووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکرد، لێپرسراوانی وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت رێککەوتنێک لەنێوان هەردوو حکومەتی روسیا و ئۆکرانیا بكەن، بەڵام ئەو دوو وڵاتە رێككەوتنێكی لەو شێوەیە رەتدەکەنەوە.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئامانجی سەرەکیی ئۆکرانیا ئەوەیە تەواوی خاکەکەی کە لەلایەن روسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە بگەڕێنێتەوە، بەڵام هاوپەیمانەکانی ترسیان لەوە هەیە ئەم جەنگە هەرچەند درێژە بکێشێت، ئەوا تێچووەکەی بۆ ئەوان زیاتر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە