پەیامی کورد ... نێچیروان بارزانی لە گەڵ میری کوێت کۆبوویەوە
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری تازەی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری کوێت کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە وێڕای ئەوەی بۆ هاوخەمی و بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێم بوو لە پرسەی میری پێشووی کوێت، هاوکاتیش بەمەبەستی پیرۆزبایی کردنەیەتی بە بەبۆنەی دەستبەکاربونی نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری تازەی ئەو وڵاتە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەردانەکەیدا پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کوێت، دەرفەتی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی کوێت و پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە