سلێمانی/ گوێدرێژێک بە قەپ گوچێکەی منداڵێکی لێکردەوە

سلێمانی/ گوێدرێژێک بە قەپ گوچێکەی منداڵێکی لێکردەوە

تەندروستى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، گوێدرێژێک قەپى لە گوێچکەى منداڵێک گرتووە و بەتەواوى لێیکردووەتەوە و دواتر لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی بۆ منداڵەکە کراوە. 

 

 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ ی ئاداری ٢٠٢١ تەندروستى چەمچەماڵ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکى دەست كوردیو کەوتووە ڕایگه‌یاندووه‌، د.هێرش سەید گوڵ شێخانی کە نەشتەرگەریی بۆ منداڵەکە ئەنجامداوە ئاماژەى بەوەکردووە، منداڵەکە کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵە کاتێک گەیەنرایە نەخۆشخانە دۆخی زۆر خراپ و مەترسیدار بوو.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، گوێدرێژێک قەپی لەمنداڵەکە گرتبوو بەهۆیەوە گوێی چەپی بەتەواوی بڕیبوو و لێبوبوەوە، دواتر نەشتەرگەرییەکی سێ کاتژمێری بۆ ئەنجامدراوە ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 

هه‌روه‌ها داوا لە هەموو دایکان و باوکان دەکات کە بەردەوام ئاگاداری منداڵەکانیان بن و چاودێریان بکەن و بەدووریان بگرن لەو ئاژەڵانەی جێگای مەترسین بۆئەوەی پارێزراوبن تووشی روداوی نەخوازراوی وەک ئەم حاڵەتە نەبن و ژیانیان نەکەوێتە مەترسیەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە