پەیامی کورد ... حەیدەر قوربانی مەحکوومی سیاسی " بە لە سێدارەدان " لە چاوپێکەوتن بێبەش کرا
حەیدەر قوربانی ، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە لە سێدارەدان لە بەندیخانەی سنە چاوپێکەونی لێ قەدەغە کرا .
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ بنەماڵەی حەیدەر قوربانی ، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە لە سێدارەدان لە شاری کامیاران سەردانی پارێزگای سنە یان کردووە تاکوو چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەکە ئیزنی سەردانی کردن یان بەوان نەداوە و قەدەغە ڕاگەیندراوە .
بە ووتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قوربانی لە دوای ئەوەی کە بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنی چاوپێکەوتنیان بە حەیدەر قوربانی نەداوە ، سەرۆکی پاراستن و ئاسایشی بەندیخانە بانگهێشتیان کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە بە هۆکاری کاردانەوەی هەواڵی پشتڕاست کردنەوە حۆکمی لە سێدارەدانەکەی لە لایەن دیوانی باڵای ووڵاتی ئێرانەوە ، تا کاتێکی نادیار قەدەغەی جاوپێکەوتنی پێڕادەگەێندرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە