رێژەی هەڵاوسان، بە 0.4% بەرز بووەتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، رایگەیاندووە، كۆی رێژەی هەڵاوسان 4.5% لە عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە11/3/2024، عەبدولزەهرە هەنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاماری هەڵاوسانی لە عێراق، بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، لە كانوونی دووەمی 2024، هەڵاوسان بەرێژەی 0.4% بەراورد بە مانگەكانی رابردوو بەرزبووەتەوە.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پلانداناندا هاتووە، بەرزبوونەوەكە لە نرخی كاڵا و پێوداویستییەكانە، بەپێی پێوەرەكانی (CPI) بەرزترین بەرزبوونەوەی نرخە. عێراق چەند ساڵێكە رێژەی هەڵاوسان روو لە بەرزبوونەوە دەكات و ئێستا بە نزیكەی رێژەكەی 4.5%دایە.
بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، رێژەی هەژاری لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە، وەزارەتی پلاندانان بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوو رێژەكە بە فەرمی بڵاو بكاتەوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری كۆمەڵایەتیی لە وەزارەتی كار و كۆمەڵایەتیی عێراق، لە كۆی 43 ملیۆن دانیشتوونی عێراق زیاتر لە 10 ملیۆن كەس هەژارن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە