پەیامی کورد ... بە بڕیاری گشتی پەرلەمانی ئۆسترالیا بەشی سیاسی حەماس خرایە لیستەی تێرۆرەوە
حکوومەتی ئوسترالیا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای دەکات بە بڕیاری گشتی پەرلەمانی ووڵاتەکەی گرووپی فەلەستینی ” حەماس ” دەخاتە لیستی تیرۆریستی ووڵاتەکەیەوە .
پێشتر لە چەند ساڵێک بە تەنیا شاخەی سەربازی ” حەماس ” لە لیستی تیرۆریستی ئوسترالیا دابوو، بەڵام بڕیاری ئەمجارە شاخەی سیاسی حەماسیش لە خۆ دەگرێت و هەموو چالاکییەکی ئەو گرووپە بە نایاسایی ئەژمار دەکات
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بی بی سی کارێن ئەندرووز ” وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا ، ویڕای ئاشکرا کردنی ئەو بڕیارە ، نیگەرانی خۆی لە هەموو جۆرە چالاکییەکی حەماس دەربڕیوە .
کارێن ئاماژەی بەوە کردووە ووڵاتەکەی شوێنێک نییە بۆ ئایدئۆلۆژییەکانی پەروەردەیی تووندڕەوی و نەفرەتیان لێدەکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە