پەیامی کورد ... گەنجێکی تەمەن ١٧ساڵەی کۆڵبەر خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی زوقم و سەرماوە ڕەق بووەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە " ١٩ی فیوریەی ٢٠١٩ "، تەرمی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سنووری نەنۆڕی بانە دۆزرایەوە کە بە هۆی زوقم و سەرماوە و گیانی لە دەست دابوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو نەخۆشخانەی بانەوە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٧ ساڵەی ”شاهۆ قادرپوور“ ڕاگەیاند.
بە گوێرەی هەوڵی چەندین سەرچاوەوە گوتراوە شاهۆ خەڵکی ئورمیەیە، بەڵام تاکوو ئێستا بە دڵنیاییەوە ناتوانین بڵێین کە ناوبراو خەڵکی ئورمیە بووە یان شارێکی دیکەی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە