بە پێی ڕاپۆرتی " ئیسکانیوز " ، ڕۆژنامەیەکی سەعوودی لە هەوڵەکانی " سەعد ئەلحەریری " سەرۆک وەزیری لۆبنان لە ناردنی دوو نامەی نهێنی بۆ مەرجەعیەتی ئایینی شیعەکان لە عێراق و سەرۆک وەزیری ئەم ووڵاتە هەواڵیدا .
ڕۆژنامەی سەعوودی " ئەلوەتەن " لە ڕاپۆرتێکدا ( ڕۆژی ٥ شەممە ٢٣ ی فێبریوەری ) بڵاویکردەوە ، نووسی : سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە سەفەر و سەردانی هەندێک لە فەرماندەکانی گرووپە ژێدەستەکانی " حەشدی شەعبی " بۆ لۆبنان ، دوو نامە بۆ " ئایەتۆللا سیستانی ، سەرۆک وەزیرانی ئەم ووڵاتە حەیدەر عەبادی و مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان لە عێراق و ڕەوانە کردووە
ئەم ڕۆژنامەیە بە پێی ووتەکانی سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی ئیلاقاتی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق نووسی : بەم دواییانە ، حەریری ئەم دوو نامەیەی ڕەوان کردووە و لە ئایەتۆللا سیستانی ، حەیدەر عەبادی داوای کردووە کە ڕێگر بن لە سەفەر کردن فەرماندەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ لۆبنان و ناردنی سەربازانی ئەم هێزانە بۆ ناوچەکانی لۆبنان ببن .
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە نامە بۆ عەبادی ، بیر و باوەڕی حەریری سەبارەت بەم بابەتە خراوەتە ڕوو . لە بەشێکی ئەم نامەیەدا بەرامبەر بە هاوتا عێراقییەکەی خۆی دەڵێ : حەشدی شەعبی بە پێی یاسای چاسپاو لە پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٦ دا بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق هەژمار دەکرێن . هەر بۆیە لە ئێوە وەکوو فەرماندەی هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا دەکەم کە بۆ ڕاوەستاندنی سەفەری فەرماندەکانی ژێردەستەی حەشدی شەعبی بۆ لۆبنان ناوجیگەری بکەن . بۆ نموونە دوو نەفەرلەو فەرماندانەی کە دەستییان لە کارێکی وەهادا هەبووە ، بریتییە لە قەیس ئەلخەزعەلی و ئەکرەم ئەلکەعنی " .
.
دەووترێ ئەم نامانە تەنیا یەک ڕۆژ دوای سەفەری " میشێل عۆن " سەرۆککۆماری لۆبنان بۆ عێراق ، نێردراوە . ئەو ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠ ی ئەم مانگە ) لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ بەغدا ئەنجامدا تاکوو سەبارەت بە جەندین دۆسییەی گرینگ و هاوبەش بە بەرپرسەکانی عێراق وتووێژ بکەن .
بەڵام دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی " عەسایبی ئەهلی حەق " ی عێراق ڕایانگەیاندووە کە هاتنی خەزعەلی بۆ خاکی لۆبنان بە شێوەیەکی تەواو فەرمی و یاسایی بووە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی " ئەلحەریری " داخڵی خاکی لۆبنان بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە