پەیامی کورد ... بانگەشەی گەڕووسی : ئاژانس بارمتەی ناکۆکی سیاسی ئێرانە لەگەڵ ڕۆژئاوا
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بانگەشەی کرد؛ ئێران بە دەگمەن هاوکاری لەگەڵ ئەو دەزگایە دەکات، کە هەست دەکات بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا بە بارمتە گیراوە.
ئێمە لەوێ بەردەوامین لە ئەنجامدانی چالاکییەکانمان بەڵام کەمترینە.
ئێران بەهۆی نەتەوەیی هەندێک لە پشکنەرانی ئاژانسەوە قبووڵ نەکردووە.
ئەمە ڕێگایەکە بۆ سزادانمان.
لێدوانەکانی گەڕووسی لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە ئێمە ئەندامی پارێزراوین و بەپێی ئەو پارێزبەندییە هاوکاری دەزگاکە دەکەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە