عێڕاق بە یەکێک لە باشترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوت دادەنڕێت

عێڕاق بە یەکێک لە باشترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوت دادەنڕێت

پەیامی کورد... عێڕاق بە یەکێک لە باشترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوت دادەنڕێت


بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیتالی لەنبواری نەوتدا ئەنجامدراوە لە نێوان 10 وڵاتی خاوەن یەدەگی نەوتدا عێراق لەپلەی پێنجەمدا دێت.

کۆمپانیاکە باسی لەوەکردوە، لە کۆی باشترین 10 وڵاتی جیهان بۆ یەدەگی نەوتر عێراق لە پلەی پێنجەمدا دێت کە ڕێژەی نەوتی یەدەگی دەگاتە 145.019 ملیار بەرمیل نەوت لە ساڵی 2022دا، ئاماژەی بەوەکردووە ڕێژەی نەوتی یەدەگی عێراق لەساڵی 2010دا گەیشتووەتە 143.100 ملیار بەرمیل.

بەپێی ئامارەکان، یەدەگی عێراق لەساڵی 2011دا کەمی کردووە و گەیشتووەتە 142.503 ملیار بەرمیل و دواتر لەساڵی 2016دا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 148.766 ملیار بەرمیل و دواتر کەمی کردووە بۆ 145.019 ملیار بەرمیل و دواتر لەساڵی 2018 هەتا ساڵی 2022 ڕێژەکە بەجێگیری ماوەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، فەنزوێلا یەکەم وڵاتی جیهانە لەڕووی زۆری یەدەگی نەوتەوە و ڕێژەکەی دەگاتە 303.375 ملیار بەرمیل نەوت و دواتر سعودییە دێت بە هەبوونی بڕی 272.904 ملیار بەرمیل نەوت، ئێران لەپلەی سێیەمدا دێت کەبڕی 208.600 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە و کەنەدا بەهەبوونی 161.678 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.

دوای عێراق هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات، ڕوسیا، کوەیت، لیبیا و ئەمریکا لە پلەکانی شەشەم هەتا دەیەمدا دێن. هاوکات کۆی گشتی یەدەگی نەوتی خاوی 10 وڵاتەکە دەگاتە یەک ترلیۆن و 509 ملیار و 123 ملیۆن بەرمیل نەوت و کۆی گشتی یەدەگی وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت لەجیهاندا جگە لەم 10 وڵاتە 237.295 ملیار بەرمیل نەوتە و کۆی گشتی یەدەگی جیهان لە نەوت بریتییە لە یەک تلریۆن و 746 ملیار و 418 ملیۆن بەرمیل نەوتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە