پەیامی کورد ... مەحموود عۆسمان : چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدایە " لەتورکیا نیە "
د.مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی كورد كه‌هاوكات په‌رله‌مانتاری پێشووتری په‌رله‌مانی عیراقه رایگەیاند" من بڕواموایه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له عێراقه و له توركیا نییه، وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هاوكاربن و به‌ره‌نگاری ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی توركیا ببنه‌وه، ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكبكه‌وین و هاوكاری بكه‌ین.
د.مه‌حموود عوسمان رایگەیاند،" ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هاوكاربین و به‌ره‌نگاری ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی توركیا ببنه‌وه، بەپێویستی شی زانی کورد بگەڕێتەوە بۆ بەغداد و چارەسەری کێشەکانی لەوێیە، لەتورکیا نیە.
محموود عوسمان وتیشی، پێویستە به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بپارێزین ، په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی تریشدا بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران له‌سه‌ر حیسابی كوردی توركیا و ئێران نه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" پێم خۆشه كازمی چوەتە زاخۆ ئومێده‌وارم ئه‌م هاتنه‌ی كازمی باش بێت بۆ به‌تووندی وەستانەوە به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا له‌وێ ئه‌و شوێنانه ببینێت كه‌توركیا بۆمبارانی كردوه و وێرانیكردوون له دێهات و پرد و ئه‌وانه، وه له سلێمانیش ده‌توانێت ئه‌و شوێنانه ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی تووندتربێت به‌رامبه‌ر توركیا "
له‌سه‌ره‌تای ووتووێژه‌كه‌دا د.مه‌حموود عوسمان ووتیشی " سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی هه‌نگاوێكی باشه، كازمی شاره‌زایه له كێشه‌ی كورد، زۆرجار له كوردستان بوه و ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه، بێگومان لایه‌نی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه، چوونكه زۆر هه‌وڵیانداوه له‌ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان هیچ سوودی نه‌بوه، هه‌ر ده‌بێت هه‌ردوولا له‌عێراقدا هه‌وڵبده‌ن چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه، ئومێده‌وارم سه‌ردانه‌كه‌ی سوودی هه‌بێت و له‌و هه‌نگاوانه بچینه پێش و زیاتر لێك نزیك ببنه‌وه و بتوانین وورده وورده ڕێگه بكه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆی جیددی له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا."
هه‌روه‌ها ووتیشی" گرینگ ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببێت له‌هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك مووچه‌ی كه‌مه یان هه‌ندێك جارنییه و هه‌ندێك جاریش لێیده‌بڕن، مه‌سه‌له‌ی ژیان و بژێوی خه‌ڵك هه‌موی له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه وه‌ستاوه و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پاره‌و مووچه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به‌بوودجه‌ی عێراقه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌تی ٢٠٢١ ، گرینگه ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌نجام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه وه‌كوو سه‌ره‌تا له ڕووی بوودجه و مووچه‌و ئه‌وانه."
"كازمی خۆی به‌ته‌نها ناتوانێت كار بكات "
له ووڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی کە ئایا هاتنی كازمی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات، د.مه‌حموود عوسمان ووتی" نازانم چاره‌سه‌ری ده‌كات یان نا، به‌ڵام كازمی خۆی به‌ته‌نها ناتوانێت كاربكات، كازمیش شاندێكی له‌گه‌ڵدایه وه هه‌روه‌ها له‌به‌غدادیش كوتله هه‌ن حزبه‌كانیش هه‌ن لایه‌نی شیعه و لایه‌نی سوننه هه‌یه، له په‌رله‌مان و له‌حكوومه‌ت ئه‌مانه هه‌مووی بۆچوونی خۆیان هه‌یه و فشاریش له كازمی ده‌كه‌ن له هه‌ندێك ڕووه‌وه كه‌زیاد له‌پێویست به‌ره‌و هه‌رێم نه‌ڕوات، به‌بۆچوونی من نازانم چاره‌سه‌ری ده‌كات یان نا، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ پێشه‌وه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە