ئێران/ بەهۆی سەماکردنەوە سێ ژن سزا دەدرێن

ئێران/ بەهۆی سەماکردنەوە سێ ژن سزا دەدرێن

پەیامی کورد... ئێران/ بەهۆی سەماکردنەوە سێ ژن سزا دەدرێن

داواکاری گشتیی ئێران سێ ژنی دەستگیر کرد، بەهۆی ئەوەی لە گۆڕستانی شەهیدان سەمایان کردووە، لە نیشاپوری باکووری ڕۆژهەڵات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری محەممەد حوسێنی داواکاری گشتیی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، ئەو سێ ژنە ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە کە لە گۆڕستانی نیشاپوری پارێزگای خوراسان سەما دەکەن».

داواکاری گشتی، سکاڵای لەسەر تۆمار کردوون و بڕیاری دەستگیرکردنیان دراوە.

داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە کردووە، خێزان و کەسوکاری ئەوانەی گۆڕەکانیان لەو گۆڕستانەیە نیگەران بوون لەو کارە، داواکاری گشتی هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامە و تەمەنی ئەو سێ ژنەوە ئاشکرا نەکردووە.

ئەو یاسایەی ئێستا لە ئێران کاری پێ دەکرێت لە ساڵی 1979وە لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە دانراوە، بەپێی یاساکە سەماکردن بە ئاشکرا قەدەخەیە، بەڵام شارەزایانی یاسایی ئێران دەڵێن، سەما لەنێوان هەمان ڕەگەز قەدەخە نییە، بەڵام ئەو حاڵەتەی ئەم سێ ژنە لەناو گۆڕستاندا سەمایان کردووە، دەکرێت بەزاندنی سنوورەکانی نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بێت، ئەمەش دەکرێت سزای جیاوازی هەبێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە