پەیامی کورد... ئۆکراینا بنکەیەکی سەربازی ڕووسیای لە کرایما کردە ئامانج
دەزگای هەواڵگری سەربازیی ئۆکراینا ڕایگەیاند بنکەیەکی سەربازیی ڕووسیا لە ناو جەرگەی کرایمیادا لە ڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرایناوە کراوەتە ئامانج، هاوکات دانیشتوان باسییان لە کەوتنەوەی قوربانی و تەقینەوە و داخستنی ڕێگاکان کرد.
لە ماوەی ڕابردوودا ڕووسیا باسی لە گەورەترین هێرشی ئاسمانی ئۆکراینا کرد بۆ سەر کرایمیا بەڵام وتی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا سەرجەم 42 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان خستووەتە خوارەوە کە ئامانجی هێرشەکەیان کرایمیا بووە و پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانییان خراونەتە خوارەوە.
بەرپرسانی هەواڵگری ئۆکراینا وتیان هێرشەکە لە لیوای 126 ی بەرگری کەناراوەکانی ڕووسیای داوە کە لە شارۆچکەی پیریڤالنۆی جێگیرکراون.
وتەبێژی دەزگای هەواڵگری سەربازیی گوڕی ئۆکراینا ئاندری یوسۆڤ وتی " لێدانەکە پشتڕاست دەکەینەوە."
مۆسکۆ لە ساڵی 2014 دا نیمچە دوورگەی کرایمیای ئۆکراینای لکاند بە ڕووسیاوە و وەکو ناوچەیەکی ڕووسیایی ڕایگەیاند. ئەمریکا دەڵێت پشتیوانی لە هێرشەکانی ئۆکراینا دەکات بۆ سەر ئامانجە سەربازییە ڕووسیایەکدان لەسەر نیمچە دوورگەکە، چونکە دەبێت لە ڕووی سەربازییەوە دابماڵدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە